له ڕۆژانی ڕابردوودا، قوتابییه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی زابۆل كه سێ مانگ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دا چووبووه كۆما، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حاڵ وه‌ش، قوتابییه‌كی به‌لووچی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ناوی “مه‌حموود ڕه‌خشانی”، ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی زابۆله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و قوتابیه به‌ندكراوه به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم چووه كۆما و پاش سێ مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی زابۆل، ڕۆژی ٢٠ی سه‌رماوه‌ز گیانی له‌ده‌ست دا.