ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، سه‌مانه ئه‌سغه‌ری قوتابی خه‌ڵكی ورمێ كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی سووتانی سرویسی مه‌دره‌سه به‌سه‌ختی بریندار ببوو، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی ته‌راوه‌ت به‌هۆی خراپی باتری ئاگری گرت و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٩ قوتابی بریندار بوون كه برینی چواریان سووك بوو، به‌ڵام شه‌ش قوتابی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران و ڕۆژی شه‌ممه قوتابیه‌ك به ناوی سه‌مانه ئه‌سغه‌ری به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.