ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری خوڕه‌م ئاوای لوڕستان، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئیداره‌ی ئاگاهی هه‌مه‌دان، گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵه دانیشتووی شاری خوڕه‌م ئاوای لوڕستانه و هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی زانیاریێك له به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو له كاتی لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئاگاهی شاری هه‌مه‌دان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست ئه‌دات و پاش گیانله‌ده‌ستدانی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئاگاداری به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌درێت.