به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی كانادا له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه.
ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كانادا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌دا له په‌یوه‌ندیدایه و به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی هاووڵاتیان له ئێران ده‌كات. شایانی باسه كه تا كاتی داڕێشتنی ئەم هه‌واله سه‌باره‌ت به ناسناو و شوێنی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و شارومه‌نده زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
