به پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی هاتنی كتوپڕی لافاو، گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا پاش هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی باران له شاره‌كانی سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، ڕانیه، كه‌لار و چه‌ند شاری دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لافاوێكی كتوپڕ ناوچه جیوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت شاری چه‌مچه‌ماڵی گرته به‌ر و به هۆیه‌وه لانیكه‌م سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا. سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ژێرخانی زۆربه‌ی شاره‌كان تووشی زیانێكی زۆر بووه و هه‌روه‌ها لانیكه‌م پێنج هاووڵاتی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه.
