ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری دیوانده‌ره بۆ بیجاڕ، سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، جاده‌ی دیوانده‌ره بۆ بیجاڕ یه‌كێك له خراپترین جاده‌كانی ئێرانه كه ساڵانه ده‌یان هاووڵاتی تێدا ده‌بنه قوربانی. ڕۆژی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان سه‌وارییه‌كی په‌یكان و بارهه‌ڵگرێك ڕوویدا و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو سه‌رنشینی په‌یكانه‌كه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.