ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ منداڵی به‌لووچی دیكه به‌هۆی هاتنی لافاو له ڕووباره‌كانی سه‌رباز و ده‌شتیاری دا خنكان.
به‌پێی ڕاپۆتی حال وه‌ش، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ به ناوی “عومه‌ر بورهانی” له ڕووباری شارستانی سه‌رباز كه‌وتووه‌ته نێو ئاو و خنكاوه. هه‌روه‌ها دوو منداڵی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د چاكری” ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و “یه‌سنا شه‌یخ” ته‌مه‌ن ١١ ساڵ به‌هۆی هاتنی لافاو له شاره‌كانی دلێگان و ده‌شتیاری له نێو ئاودا خنكاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. پێشتریش پێنج منداڵی دیكه به‌هۆی هاتنی لافاو له ڕووباره‌كانی به‌لووچستان گیانیان به‌خت كردبوو.