شه‌وی دووشه‌ممه 17ی خه‌رمانان، به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له سه‌ر ڕێگای شنۆ_نه‌غه‌ده، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌سێكی دیكه له‌م ڕووداوه‌دا به سه‌ختی بریندار بووه و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی خراپی دۆخی ڕێگه و بان له ئێران و به تایبه‌ت له كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ستداوه یان به سه‌ختی بریندار بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه‌ش، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه ناده‌ن.