له ڕۆژی ڕابردوو، سێ كرێكار له شاره‌كانی بۆكان، تاران و هه‌مه‌دان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی “سه‌لاحه‌دین داستان” و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه بریندار و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری تاران، به هۆی كێشه‌ی فه‌نی باڵابه‌ر و كه‌وتنی به سه‌ریدا گیانی له ده‌ستداوه.
