له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری خه‌ڵكی شارستانی ئارادانی سه‌ر به ئوستانی سمنان و كرێكارێكی خه‌ڵكی قوم به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو كرێكاری شاغڵ له كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی بێتۆن له ئاوایی جه‌لیل ئابادی سه‌ر به شاری ئارادان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگر گیانیان به‌خت كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی شاره‌داری قوم به ناوی مه‌جید زه‌وقی له كاتی كاركردن دا، تیری چرای به‌رق به‌سه‌ریدا كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.