ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سێ كرێكار له شاره‌كانی بانه و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و له ئاكامی ئه‌و دوو ڕووداوه دا، كرێكارێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێكی شناژكار له شاری بانه به ناوی هێرش گه‌وهه‌ری به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بینایه‌كی نیوه‌كاره گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو كرێكاری بیرهه‌ڵکه‌ن له تاران كه یه‌كێكیان ئه‌فغانستانی بووه، به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان به‌خت كردووه.