کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

939c1f17 6bff 4200 8ac9 8250f3a5a5a3

له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌، ١٨ و ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سلێمانی و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ له‌ شاری  مه‌ریوان گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ناوه‌كانیشوكروڵا دوكشكانیومحه‌ممه‌د ئه‌سعه‌دی كیا، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ری نه‌وت له‌ نزیك شوێنی كاره‌كه‌یان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و خاوه‌نكاره‌كه‌یان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارێكی بیناسازی به‌ ناوینه‌به‌رد عه‌بدیخه‌ڵكی گوندیژنێنسه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، كه‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ پێش به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزاییه‌وه‌ له‌ كۆمادا بوو، به‌ هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی گیانی له‌ ده‌ستدا.