کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سێ شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریا دێمۆكراتێك له‌ حه‌سه‌كه‌

گیانله‌ده‌ستدانی سێ شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریا دێمۆكراتێك له‌ حه‌سه‌كه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سێ شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ گیانیان به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، درەنگانی شەوی دووشه‌ممه‌ بۆمبێكی مێغناتیسی به‌ ئۆتۆمبێلی سێ شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ دا، هه‌ر سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك ئۆپراسیۆنێكی به‌هێزیان له‌ ئۆردووگای ئاواره‌كانی هۆڵ ده‌ست پێكردووه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ ده‌یان تیرۆریستی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.