به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوی ئاگرگرتنی خوابگای خوێندكارانی زانكۆی سۆران له پارێزگای هه‌ولێر، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه سێ كه‌سیان خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون.
شه‌وی هه‌ینی ئاگر له خوابگای خوێندكارانی سۆران له هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌وه و ١٤ كه‌س به‌هۆی سووتان و گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی سۆران، ٧ كه‌س له كوژراوه‌كان خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و سێ كه‌سیان خه‌ڵكی گوندی “شه‌پیران”ی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس بوون. ناسناوی ئه‌و سێ كه‌سه بریتیه له: “عومران مورادی”، “عه‌لی وه‌ریان” و “به‌هرام مورادی”. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری ڕووداوه‌كه و ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیان و برینداره‌كان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.