ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌ر له ناوچه‌ی “گواتر” سه‌ر به شارستانی چابه‌هار، سووختبه‌رێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ده‌ریابانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش به‌دواداكه‌وتنی ئۆتۆمبیلی سوختبهرێك، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری ئه‌و هێزانه، سووختبهرهكه كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه گیانی له ده‌ستداوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ساڵانه لانیكه‌م ٤٣ سووختبه‌ر گانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.