کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیانله‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ پاش به‌دواداكه‌وتن و ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویئومید ئه‌ربابیته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، خه‌ڵكی زابۆل و دانیشتووی شاری مه‌شهه‌د، كاتی تێپه‌ڕبوونی له‌ خاڵی پشكنینی سه‌هل ئاباد له‌ شارستانینه‌هبه‌ندان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی، گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ هێزه‌كانی ڕژیم پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیلی ئه‌و سووختبه‌ره‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان به‌ جێ هێشتووه‌ و ناوبراو له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.