ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌وه‌ڵوه‌ر، به هۆی ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش به‌دواداكه‌وتنیان به دوای ئۆتۆمبیلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ له شارستانی “قائنات” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به بێ ئاگاداری ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی سووختبه‌رێك به ناسناوی “مو‌سا باجیزهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كردووه و به هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و ئاگر گرتنی، ناوبراو له ئاگره‌كه‌دا گیانی له ده‌ستداوه.
