“سومه‌یه ڕه‌شیدی” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه به دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوان، له نه‌خۆشخانه‌ی “مۆفهتێح“ی وه‌رامین گیانی به‌خت كرد.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕێێكه‌وتی ٦ی گوڵانی ئه‌مساڵ، به هۆی نووسینی درووشم له سه‌ر دیواره‌كانی شاری تاران له شارۆچكه‌ی جه‌وادییەی ئه‌و شاره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه دستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین كرا. ناوبراو پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و زیندانه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌یان به‌ندكاوی دیكه ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كرا. له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌و هاووڵاتییه باره‌ها داوای له پزیشكەکان و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه كردبوو كه دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌كرابوو.