کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سارۆ سوزه‌نی هونه‌رمه‌ند و به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ سنه‌

گیانله‌ده‌ستدانی سارۆ سوزه‌نی هونه‌رمه‌ند و به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سارۆ سوزه‌نی، هونه‌رمه‌ند و به‌ندكراوی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا و ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانبار، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌ به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو.

سارۆ سوزه‌نی له‌ هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج و پڕ له‌ هیوای كوردستان بوو كه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك دادگایی كرا و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌ سه‌ری دا سه‌پاند. ڕۆژی ڕابردوو، مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی سارۆ به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه له‌ گۆڕستانی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ چوو.