کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بارینی باران و هاتنی لافاو له‌و وڵاته‌، زیاتر له‌ ١٠٠ شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی سیتادی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی پاكستان، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی ژووئه‌ن تاكوو ١٤ی ژووئیه‌، به‌لانیكه‌م ١١١ كه‌س كه‌ ٥٣ كه‌سیان منداڵ بوون به‌هۆی هاتنی لافاو و به‌رقگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان هۆشداریان به‌ خه‌ڵك داوه‌ كه‌ له‌ ڕووباره‌كان نزیك نه‌بنه‌وه‌ و چه‌ندین گوند چۆڵ كراون.