ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، دوو پزیشكی خه‌ڵكی بۆكان، له جاده‌ی نێوان بۆكان بۆ سه‌قز به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئۆتۆمبێلی دوو پزیشك و هاوژینی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی دكتۆر “سیامه‌ند نه‌وبه‌خت”، بسپۆڕی بوای مێشك و ده‌مار و دكتۆره “تارا حه‌بیبیان” بسپۆڕی بواری ژنانی دووگیان، له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا له ١٠ كیلۆمتری جاده‌ی سه‌قز پێكیانداداوه و سه‌رنشینه‌كانی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.