ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، شارومه‌ندێك به ناوی وه‌حید مه‌حموودزهی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی خاش، هه‌روه‌ها سووختبه‌رێك به ناوی عه‌بدۆلباست دۆڕزاده‌ی كه‌یكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی گه‌رنچینی سه‌ر به شارستانی خاش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتومبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی وه‌حید مه‌حموودزهی و ناوبراویان كوشتووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی عه‌بدۆلباست دۆڕزاده‌ی كه‌یكی له نزیك شارستانی ڕاسك دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ناوبراو گیانی به‌خت كردووه.