ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، منداڵێكی كار له گه‌چساران به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا و له شارستانی ده‌شتیاری منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵی به‌لووچ له‌كاتی هاوردنی ئاو له چاڵاوێكی ئه‌و ناوچه‌یه، نۆقمی ئاو بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی دووشه‌ممه مێرمنداڵێكی كار به ناوی “میلاد ئهربهنی” خه‌ڵكی گه‌چساران، له‌كاتی ده‌ستفرۆشی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵی خه‌ڵكی ده‌شتیاری به ناوی “سه‌رفه‌راز گورگیچ” له كاتی هاوردنی ئاودا، كه‌وتووه‌ته نێو چاڵێكی ئاو و گیانی له‌ده‌ست داوه.