ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، دوو منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك و هه‌شت ساڵ له خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی شارستانی ئه‌سڵاندووز له پارێزگای ئه‌رده‌بیل به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یران له زانكۆی زانیاری پزیشكی پارێزگای ئه‌رده‌بیل، خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌سڵاندووز به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و دوو منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك و هه‌شت ساڵ به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.