ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سۆما و برادۆستی پارێزگای ورمێ، به هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “مه‌عسووم و جاندار ئه‌حمه‌دی” هاوكات له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌رێكی دیكه كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به هۆی ڕنووی به‌فره‌وه گیریان خواردووه، و ئه‌و دوو شارومه‌نده گیانیان له ده‌ستداوه و كۆڵبه‌رەکەی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه ساڵانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هاتنی هه‌ره‌س، كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزایی یان سه‌رما بردوویی، ده‌یان هاووڵاتی كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.
