شه‌وی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، دوو كچی گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٤ و ١٨ ساڵ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ورمێ به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی ورمێ، بڵاوبوونه‌وه‌ی گازێكی كیمیایی بووه‌ته هۆی ژاراویبوونی دوو كچی گه‌نج له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ورمێ و پێش گه‌یشتنی هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرا گیانیان له‌ده‌ست داوه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌ی له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه و هێشتا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا نه‌كراوه.