کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی بێبه‌شكردنیان له‌ ده‌رمان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی “دێهده‌شت” و “لاجێوه‌ردی” ئیرانشه‌هر، به‌ هۆی بێبه‌شكردنیان له‌ ده‌رمان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “حه‌سه‌ن مه‌یدانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی “لاجێوه‌ردی” ئیرانشه‌هردا، تووشی نه‌خۆشی ببوو، به‌ هۆی سه‌ختی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها بێبه‌شكردنی له‌ ده‌رمان گیانی له‌ ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ باره‌ها به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو. هه‌روه‌ها شارۆ‌مه‌ندێكی لۆڕ به‌ ناوی “عه‌بدوڵڵا ئه‌كبه‌ری فه‌ر” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خێزاندار له‌ زیندانی “دێهده‌شت” كه‌ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ببوو، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان و نه‌دانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.