ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی ئاگرلێكه‌وتنی شیركه‌تێكی ڕۆنگیری له شاری مه‌نجیل، سه‌ر به پارێزگای گیلان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌نباره‌كان هۆكاری ئاگرلێكه‌وتنی ئه‌و شیركه‌ته بووه، كه به هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه گیانی له ده‌ستداوه، شارومه‌ندی ئه‌فغانستان بووه.