له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و ورمێ به ناوه‌كانی ئیبراهیم ڕه‌سووڵزاده و كانبه‌ی شنۆدووكانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌نیووز، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی گیسانی سه‌ر به ناوه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به ناوی كانه‌بی شنۆدووكانه له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی دا، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی ئیبراهیم ڕه‌سووڵزاده ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی به‌خت كردووه.