له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری بیناسازی خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان، به هۆی بایەخ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزایی و كاره‌با گرتوویی سه‌ره‌تا بریندار و پاش گواستتنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسه له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣٠٣ كرێكار له پارێزگای هه‌مه‌دان تووشی ڕووداو بوون، كه ٢١ كه‌س له برینداران به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان و ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا گیانیان له ده‌ستداوه.
