به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، دوو كرێكاری شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی فاڕووج له خۆراسانی شومالی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٥٧ و ٥١ ساڵ له كاتی پشوودان له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و دوو كرێكاره ڕوانه‌ی پزیشكی داد كراوه و هۆكاری مردنیان گازگرتوویی ڕاگه‌یێندراوه.