ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو كرێكار له شاره‌كانی “قوروه” سه‌ر به پارێزگای كوردستان و “زه‌ره‌ند” له پارێزگای كرمان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٠ سال و خه‌ڵكی شارستانی قروه، شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ئاوه‌نگان، به هۆی كه‌وتنەنێوشوێنی پاڵاوتنی ڕۆن ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری زه‌ره‌ند و شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و شاره، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو، لانیكه‌م ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار له ئێران و كوردستان گیانی له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٦ هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.
