له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كرێكار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی له شاری مه‌شهه‌د، كاتی كۆڵاندنی بیری ئاو، تووشی گاز گرتوویی بوو و به هۆیه‌وه گیانی له دسهتدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازی له شاری مه‌شهه‌د، كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له وێستگه‌ی مترۆی ئه‌و شاره، تووشی ڕووداوی كار بوو و گیانی له ده‌ستدا. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ٢ هه‌زار و ٤٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.