ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، دوو كرێكاری ساختمانی له شاره‌كانی ته‌ورێز و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له شاری ته‌ورێز، له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاسانسۆڕی ئاپارتمانێك له شارۆچكه‌ی ئێره‌م، له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌هۆی داڕمانی دیوار له ژێرزه‌مینی ساختمانێكی نیوه‌كاره به‌سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند كاتژمێر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه.