شه‌وی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، دوو كرێكاری شاغڵ له ڕستۆرانتێكی تاران به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دزه‌كردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له ئاوگه‌رمكونی ڕستورانتێكی تاران بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٠ و ١٥ ساڵ و ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكار به باروودۆخی كرێكاران، كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد هۆكاری ئه‌و ڕووه‌داوه بوون.
