له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئه‌رده‌بێڵ و خومه‌ینی شه‌هر، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی پاكبان و شاغڵ له شاره‌داری شاری ئه‌رده‌بێڵ، كاتی كار كردن به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌دستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شاغڵ له شیركه‌تی پیشه‌سازی له شاری خومیه‌نی شه‌هر، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بووە و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه به هۆی نه‌بوونی ڕێكخراوه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی چاودێری كردنی دۆخی ئیمه‌نی كرێكاران له ئێران، ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ٢ هه‌زار و ٤٢ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
