له ڕۆژانی ڕابردوود، دوو كرێكار به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، دوو كرێكار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و فومه‌ن تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له كێگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی ماسی، به هۆی كاره‌با گرتوویی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی بیناسازی له شاری مه‌شهه‌د به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه‌ی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. شایانی ساڵی ڕابردوو به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، لانیكه‌م ٢ هه‌زار و ٤٢ كێكار له ڕووداوه‌كانی كاردا گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ١٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
