له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كرێكار له شاره‌كانی قه‌زوین و هه‌مه‌دان به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له شاری قه‌زوین، كاتی كار كردنی له نێو كانكسێكی بینایه‌كدا، كانكسەکە تووشی ڕووداو ئه‌بێت، كرێكاره‌كه له نێو ئاگردا جه‌سته‌ی ئه‌سوتێت و گیانی له ده‌ست ئه‌دات. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازی له شاری هه‌مه‌دان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست ئه‌دات. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و هه‌روه‌ها دابین نه‌كرانی ئیمكانات و ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ساڵانه به سه‌دان كرێكار گیانی له ده‌ست ئه‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆرتریش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.