کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ هۆی ڕووداوی کار له‌ چابه‌هار و به‌م

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ هۆی ڕووداوی کار له‌ چابه‌هار و به‌م

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژ، خوێندكارێكی كرێكار به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ بینایه‌كی ناته‌واو له‌ چابه‌هار و هه‌روه‌ها منداڵێكی كار له‌ شاری به‌م به‌هۆی به‌ركه‌وتنی كاره‌با گیانیان له‌ ده‌س دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندکارێکی بەلووچ لە شاری چابەهار لە نهۆمی سێیەمی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌وه‌ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە. ناسناوی ئه‌م كرێكاره‌ “زاهد پەرەنداخ”، تەمەن 21 ساڵ، خوێندکاری تێرمی سێی پەیام نوری ڕاسه‌ك ڕاگه‌یێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، منداڵێکی بەلووچ به‌ ناوی “یوونس شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، لە ساردخانەیەکی شاری به‌م، بەهۆی به‌رقگرتوویی گیانی لەدەست داوه‌.