ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی قه‌سرقه‌ند به‌ناوی “ئیبراهیم ته‌باسیده” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی زاهدان به ناوی “به‌لال به‌راهوویی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووی زابۆل كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ نیكشار، به‌دوی ئۆتومبێلی “ئیبراهیم ته‌باسیده”دا كه‌وتوون و به‌هۆی ڕاخستنی خارهك، ماشێنی ئه‌و سووختبه‌ره وه‌رگه‌ڕاوه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “به‌لال به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له ده‌ورووبه‌ری زابۆل، ئۆتومبێله‌كه‌ی كه‌وته‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم و ئاگری گرتووه، له‌ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، به‌لال گیانی له‌ده‌ست داوه و هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵهاتوون.