به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی عادڵ ئابادی شیراز و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به هۆی بێبه‌ش كرانیان له ده‌رمان، گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، “سه‌جاد شه‌عبانی” خاوه‌نی دوو منداڵ كه له زیندانی “عادڵ ئاباد“ی شیراز ڕاده‌گیرا، پێش ئه‌وه كه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه بكرێت، جارێك به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری كردبوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پێویستی به جارێكی دیكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌كراوه و گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوی دیكه به ناسناوی “حه‌سه‌ن سه‌حرایی” ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ، كه به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاده‌گیرا، سه‌ره‌ڕای پێشنیاری ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه له لایه‌ن پزیشكی زیندانه‌وه، له لایه‌ن به‌پرسانی زیندانه‌وه داخوازییه‌كه‌ی ڕه‌ت كراوه‌ته و به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی گیانی له ده‌ستداوه.