به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ٥ ڕۆژدا دوو به‌ندكراو له زیندانی ڕوودسه‌ر به هۆی بێبه‌ش بونیان له ده‌رمان و خراپ بوونی دۆخی ته‌ندرووستیان ،گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌شه‌ممه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ به هۆی خوێنڕێژی مه‌عیده گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه، به بۆنه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه پێستییه‌كان له به‌ندیخانه‌ی ڕوودسه‌ر گیانی زۆربه‌ی به‌ندكراوان له مه‌ترسیدایه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه بایه‌خ به دۆخی ته‌ندرووستی زیندانیان ناده‌ن.