کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن و موریتانی

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ كه‌نارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن و

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن و موریتانی، ده‌یان كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.

له‌ ڕووداوی یه‌كه‌م دا به‌له‌مێك له‌ كه‌نارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ ٤١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌نیا چوار كه‌س ڕزگار كراون. هه‌روه‌ها به‌له‌می هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی ئه‌فریقایی له‌ كه‌نارئاوه‌كانی موریتانی به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا نوقمی ئاو بووه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٥ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٩٠ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.