ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری له ئه‌حمه‌دئابادی هندووستان، هه‌موو سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هه‌ندووستان، فڕۆكه‌یه‌كی بۆئینگ پاش فڕین له سه‌ر باندی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌حمه‌دئاباد تووشی كێشه بووه و به سه‌ر خوابگایه‌كی زانكۆی پزیشكی دا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. ئه‌و فڕۆكه‌یه ٢٤٢ سه‌رنشینی هه‌بووه كه ٢١٧ كه‌سیان گه‌وره‌ساڵ و ١١ كه‌سیان منداڵ بوون. ١٦٩ كه‌س له سه‌رنشینه‌كان شارومه‌ندی هندووستان، ٥٣ كه‌س به‌ریتانیایی و ٨ كه‌س پۆرتۆغاڵی و كانادایی بوون.