به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی ئیسڕائیل بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌زه به مه‌به‌ستی گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی به ئاواره‌كان، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته چه‌ند ناوچه‌ی به چڕی بۆردوومان كردووه و له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧٨ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه كه یه‌كێكیان دایكێكی دووگیان بووه كه پاش مردن، منداڵه‌كه‌ی به‌دونیا هاتووه به‌ڵام منداڵه‌كه‌شی پاش نیو ساعه‌ت گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ١٩ فه‌له‌ستینی دیكه له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی به ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی گیانیان به‌خت كردووه.