ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خرمانان، به‌ندكراوێك له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین به هۆی نه‌بوووونی ئیماكاناتی ده‌رمانی و بێبه‌ش كردنی له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و به‌ندكراوه به ناسناوی “جه‌میله عه‌زیزی” پاش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ له جه‌سته‌یدا، ڕه‌وانه‌ی بێهداری ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی پزیشكانی زیندان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی و ڕه‌وانه كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه، دیسان ده‌ینێرنه‌وه بۆ به‌نده‌كه‌ی و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوبراو گیانی له ده‌ست ئه‌دات. شایانی باسه له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به لانیكه‌م ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوان گیانیان له ده‌ستداوه.