ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی سپیداری ئه‌هواز، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له ئه‌و زیندانه، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ئه‌حمه‌د ناسری” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز، پاش یه‌ك حه‌فته خراپی دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها یه‌ك حه‌فته له سه‌ر خۆ چوون، ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگیهندراوه كه ڕۆڵه‌كه‌یان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، كه ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن هاوبهندهكانیانهوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
