ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوێكی ژنی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی تارانی گه‌وره، به هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و به‌ندكراوه ژنه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ژنانی زیندانی له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا له سه‌خت ترین دۆخدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و هیچ چاودێرییه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسان و مه‌ئموورانی زیندان دا نییه.