ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سویس كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له زیندانی سمنان گیانی له‌ده‌ست داوه.
له ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای قه‌زایی دا هاتووه: ئه‌و به‌ندكراوه سویسیه به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه و كاتێك هاوبه‌ندییه‌كه‌ی بۆ كڕینی كه‌لووپه‌ل ناردووه، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هاوردووه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سویس كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به‌و هه‌واڵه نیشان دا و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌دواداچوونی ورد بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.