به‌پێی ئه‌و بابه‌تی “محه‌ممه‌د فه‌رزی كویجی” له بریندارانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا بڵاو كردۆته‌وه، بریندارێكی دیكه‌ی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به ناوی “محه‌ممه‌دحسێن عرفان” به‌هۆی ئیلتهابی چاو و جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه.
“محه‌ممه‌دحسێن عرفان” له ڕ‌ه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا جه‌سته‌ی پڕ له ساچمه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بوو و بینایی چاوێكی له‌ده‌ست دا. ئه‌و برینداره، چه‌ندین جار چاوی ئیلتهابی كرد به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاربوونی دۆخی ته‌ندرووستی نه‌یده‌توانی ساچمه‌كان له چاوی ده‌ربێنێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه تووشی نه‌خۆشی سه‌ختی شه‌كره بوو و له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی ده‌ستكورتی و بێبه‌شبوون له ده‌رمانی پێویست گیانی له‌ده‌ست دا.
